چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

خۆکوژی کچێکی لاوی خەڵكی بانە بە هۆی کێشەی بنەماڵیەوە

کچێکی لاوی خەڵکی بانە بە هۆی کێشەی بنەماڵیەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست، رۆژی چوارشەممە ١٥ی جۆزەردان، کچێکی لاو بە ناوی “سۆما خدری”،خەڵکی گوندی “کێلوێ” سەربە شاری بانە، بە هۆی کێشەی بنەماڵیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم کچە لاوە لە ڕێگای خواردنی “حەبی برنجــەوە”، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی خدری لەمبارەوە بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاندووە کە، سۆما بڕیار بوو بەم زووانە شوو بکات و شوو کردنەکەشی زۆرەملێ بووە تەنانەت بنەماڵەکەی تەرمی ناوبراویان نەبردووەتە پزیشکی دادوەری و بە دزیەوە تەرمەکەیان ئەسپەردە کردووە

دیاردەی خۆکوژی نەتەنیا لە کوردستان، بەڵکوو لە ئێراندا، ڕۆژبەڕۆژ ڕووی لە زیادبوونە و هۆکاری ئەوەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، خۆکوژی ڕووی لە زیادبوونە، بۆ نەبوونی گەشەی ئابووری و سیاسەتی حکوومەتی ئیران و سەرهەڵدانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، دەگەڕێتەوە.

هەروەها بە پشتبەستن بە ئامارەکان، ٤٧ لەسەدی خۆکوژییەکان بە شێوەی خۆهەڵواسین، ٥ لەسەدیان بە خۆسووتاندن، ١١ لەسەدیان بە چەک و ٢ لەسەدیشی لە ڕێگای ژەهرخواردنە کە خواردنی حەبی برنجیش لەم بەشەدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …