بانگ کردنی چالاکی کرێکاری شاری سەقز بۆ زیندانی ئەو شارە

چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگهێشتی زیندانی سەقز کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە ١٨ی جۆزەردان دادسەرای گشتی شاری سەقز، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری ئەو شارەی لە ڕێگەی نامەیەکەوە، ئاگادار کردووەتەوە کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی ئەو شارە بناسێنێت.
لەو نامەیەدا هاتووە، کە دەبێت ناوبراو لە ماوەی ٥ رۆژی داهاتوودا خۆی بە زیندانی ئەو شارە بناسینێت و ئەگەر ئەو کارە نەکات فەرمانی دەستبەسەر کردنی دەردەچێت.
عوسمان ئیسماعیلی مانگی بەفرانباری ساڵی٩٧ی هەتاوی، لە لایەن دادگای شۆرشی شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی لێدوان بۆ میدیا بیانییەکان، حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …