سزای ١٣٨ مانگ زیندان بە سەر سێ بەنکراوی سیاسی کورد

سێ بەندکراوی سیاسیی کورد خەڵکی شاری تیکاب کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە زیندان بوون، دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ دادگای شۆڕشی پارێزگای ورمێ سزای زیندانی بەسەر سێ بەند کراوی سیاسی کورد، بە ناوەکانی “بێهزاد بەرادەران، سامان سەبزی، شەماڵ مەزرەعی” سەپاندوە.
ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندەی ئەحمەداوای سەر بە شاری تیکاب لە پارێزگای ورمێدان و ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە گەڵ حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی زانیارییەکان دادگای شۆڕش سزای ٨ ساڵ زیندانی بەسەر بێهزاد بەرادەران و سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر سامان سەبزی‌دا سەپاندوە و شەماڵ مەزرەعی‌ش دوای سالێک بەندکرانی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا ساغ کراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …