دارستانەکانی کوردستان بەردەوام لە نێو ئاگردا

هەموو ساڵێک لە بەرەبەری هاتنی وەرزی گەرما و هاوین و وشکبوونی پووش و پاوانەکانی کوردستان، هێزە نیزامیەکانی ڕژیم بە بیانووی بوونی هێزە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران، ئاگر بەردەدەنە گیانی دارستانەکانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هێزەکانی ڕژیم، لە گوندی “شووشمێ” سەر بە شاری پاوە، ئاگریان لە دارستانەکانی ئەو گوندە بەرداوە، لەو ئاگرکەوتنەوەدا، ژمارەیەک لە دارستانەکان و هەروەها لەوەڕگەکانی ئەو گوندە سووتان.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵ، “زۆرێک لە لەوەڕگەکانی ئەم گوندە، کە سەرچاوەی مەڕدارانی گوندی “شووشمێ” بووە بە هۆی ئاگرتێبەردانەوە، بووەتە خۆڵەمێش. هەموو ساڵێک سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵالە لایەن دانیشتووانی گوندەکە، لایەنە پەیوەندییەدارەکانی ڕژیم هیچ وڵامێکی ئەرێنییان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرتێبەردانە نادەنەوە.”

هەروەها “هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، بە بیانووی بوونی هێزە کوردییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران، ئاگر بەردەدەنە گیانی دارستان و لەوەڕگەکانی شاری پاوە.”

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …