یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

ڕخنەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار لە نیزامیانی سەرسنووری ڕژیم

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بە هۆی کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، ڕەخنەیان لە نیزامییانی ڕژیم گرت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەواڵدەری “کوردپا”؛ ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار ڕایانگەیاند کە چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران لە کوێستانی “مێرگە چەکۆ”، لە لایەن نیزامییانی ڕژیم کوژراون.

هەروەها ئەم ڕێکخراوەیە، لە بەرامبەر کوشتنی ئەسپی کاسبکاران ڕایگەیاندووە: “چۆن دەبێت ئەم زمان بەسراوە بێتاوانانە لە دادگای سەحراییدا، بکوژرێن.”

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەمبارەوە وتوویانە: “ئەم کارە دەستدرێژییە بە گیانلەبەران و لە هیچ کوێی یاسادا ئاماژە بە کوشتنیان نەکراوە.”

ئەم ڕیکخراوەیە لە درێژەدا وتوویەتی: “وێڕای ڕەوایی دان بە کوشتنی کۆڵبەران، ئەسپەکانیشیان دەکوژن، تاکوو هەموو ڕیگایەکی نان دەرهێنانیان لێ ببەستن.”

نیزامییان حکوومەت لە کوێستانی “مێرگە چەکۆ”ی پیرانشاردا، دەیان ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژی و کەلاکی ئەم ئەسپانەیان هەروا لە سروشتدا بەرەڵا کردووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …