چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

چالاکێکی کرێکاری، بانگهێشتی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە کرا

چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی لەقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی “خەلیل کەریمی”، دەبێ ڕۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ئەم مانگە، لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنەدا، ئامادە بێت.

ئەم چالاکە کرێکاریە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧ی هەتاوی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای بەشداریکردن لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران و بەشداریکردن لە کەمپەینێک دژ بە لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو”، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

“خەلیل کەریمی”، ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ساڵی ٩٧، بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە کرابوو و هەروەها، ڕۆژی هەینی، ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی “بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار” و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو”، بانگهێشت کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …