سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکان لە مەریوان بۆ پشتیوانی لە هاوکارانی زیندانی کراوی خۆیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکان لە مەریوان بۆ پشتیوانی لە هاوکارانی زیندانی کراوی خۆیان و لە ناڕەزایەتی دژ بە حوکمی دوورخستنەوەی لە خزمەتی محەممەد حەبیبی مامۆستای زیندانی کراو لە زیندانی ئێڤین و هەروەها لە ناڕەزایەتی دژ بە خوار بوونی مووچەکانیان ،بە هەڵگرتنی درووشم کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
هەروەهاشایانی باسە کە ڕۆژی شەممە ۱۱ی جۆزەردان ڕێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژبە زیندانی کردنی مامۆستایان و دوورخستنەوەی هاوکارانیان لە کار ،هەر وەها خوازیاری ئازادی ئەوان کۆبوونەوەی ناڕەزاییان لە یەکێک لە پارکەکانی ئەم شارە بەڕێوە برد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …