یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد لە شاری سنە

دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد لە شاری سنە

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە، هاوڵاتیەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی هەواڵێ زاگرۆس پۆست؛سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “پوریا وەیسی” دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستوەتەوە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە مەڕ چارە نووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پوریا وەیسی لە نێو دووکانەکەی خۆیدا (مۆبایل فرۆشی) و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.
پوریا وەیسی چوار مانگ پێشیش بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەر کرابوو.

 

بابەتی هاوپۆل

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی …