چالاکێکی کرێکاری شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە سەرەتای مانگی ڕابردووی زایینی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان “ئیسحاق ڕووحی”، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە دوای ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کرێکارییە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراوە
ئیسحاق ڕووحی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گوڵان لە گەڕەکی نایسەری شاری سنە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …