پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
ماڵەوە / وتار / ” ئاڵمانە! ” / ڕەشاد – مستەفا سوڵتانی

” ئاڵمانە! ” / ڕەشاد – مستەفا سوڵتانی

لە سەر کورەی عەرز و لە قاڕەی ئاسیا و لە ڕؤژهەڵاتی ناوین و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دەڤەری هەورامان ئاواێیەک کە لە داوێنی چاڵاو و قەلەبەرد هەڵکەوتوە ولە بزووتنەوەی ڕزگاری بەخش و ڕادیکاڵی کوردستان دەور و نەقشی بەرجەستەی هەبوە وهەیە ناو نراوە:
” ئاڵمانە! ”

ماڵ گەلێکی بێ ئەژمار لە ڕەوتی داگیرکاری ،قەڵاچۆ و ژنوساید لە سەرانسەری کوردستان ڕوخێندراون .
ماڵەکەمان لە لایەن فاشیزمی ئیسلامیەوە داری بەسەر بەردیەوە نەماوە و خاپوور ، وێران و کاول کراوە . ( پێشمەرگە و پارتیزان بە مەبەستی دەستەبەر کردنی ئاشتی دەمرن و لە گەڵ شەر دەجەنگن .

١-وێنەیەکی ڕەش و سپی کە ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە ئاڵمانە گیراوە .   لە سەرەوەی ئاوایی  دوو نهۆم لە ماڵەکەمان دیارە .

٢-وێنەیەکی وەرزی بەهار کە ماڵی  تەقریبەن هەموو دانیشتوانی ئاوایی دیارە . جێگا و ژیر بینای ماڵەکە  لە سەرەوەی ئاوایی ئاسەواری  هەرنەماوە و جێگاکەی تەخت و کاول کراوە .

 

 

 

 

 

 

 

 

ئاسەوارێک نە ماوە تا پارێزەری بەوەفای بیرەوەریەکان بێت !
ماڵەکەمان کەلە سەر سەرەوەیە بە عمارەت دەناسرا . ئیستا داری بەسەر بەردیەوە نەماوە . فاشیزمی ئیسلامی و کۆنەپارێزانی ناوچە پێکەوە و بە هاوکاری یەکتر ، ئەو بینا قەشەنگ و جوانەیان ڕووخاند . ئیستا ئاسەوارێک لەو ماڵە ،هەر نەماوە . سەردەمانێک خێزانێکی هەژدەکەسی و میوانانی شەریف و خۆشەویست تێدا دەحەسانەوە ودەژیان . ماڵەکەمان لای ڕاست و چەپیەوە دوو باخچە و دێبەری هەبوو . لای باکوور و پشتی ماڵەکە جۆگەیەکی پڕ ئاو ، بەلرفەلرف و هاژە هاژ سەری خۆی هەڵگرتبوو و خۆی بە چەم دێ و دواتر بە ڕووباری گردەڵان دەگەیاند و پاشان لە لایەن ڕووباری سیروانەوە هەموو ئاوەکان بە دیل دەگیران و خۆیان لە گەل ڕەوتی ” سیروان ” دەخست و هاوڕەوت دەکرد . لە گۆشيیەکی حەوشە گەورەکەمان دار ڕزێک دانرابوو کە ترێ ڕەشی دەگرت و هەندی جار ئەوەندە بەری دار ڕزەکە زۆر دەبوو ، قورسی دەنواند و بەناچاری سەری شۆڕ کردبوەوە . جگە لە بەرسیلە و هاڵە و ترێ لە گەڵای میوەکە زۆر بەکەمی بۆ یاپراخ کەڵکیان لێوەر دەگرت . هەیوانەکانی عمارەت دڵڕفێن و سیحر ئامێز بوون . هەوای فێنک و شنەی شەماڵ و کروێشکەی جاڕە گەنم و جۆ وکوێستانەکانی هەورامان و پێدەشتی مەیوان و ئاسۆی بەربڵاو تا کێوی میراجی و دەریاچەی زرێوار ، دیمەنی ماڵەکەیان بە چەشنێک ڕازاندبوەوە کە هارمونی ژیانی ئاسودەیان فەراهەم و دەستەبەر کردبوو . باوکم هەر زوو خۆی دەرباز کرد و چەندکەسمان پێشمەرگە بووین و لە سەروبەندی قیام ئاڵمانەمان بەجێ هێشت . فاشیزمی ئیسلامی براکانی بەپیلان وناجوامێرانە و بەشێوەیەکی دەڕندانە تیرباران و کوشت . خؤشک و براکانی ترکە ئیشیان هەبوو ، بێکار کردو ژیانی سەختیان دەستی پێکرد .تەنیا دایە بەهیە و دایە کاڵێ و دادە فایزە لە ئاڵمانە مانەوە و لە گەڵ شەرایەتی ناهەموار و تەنگدەستی و نەداری بەرەو ڕوو بون . پاشان بەیان و شەرارە و فرمێسک کە تاڵاوی ژیانیان چەشت و تەجربە دەکرد ، هاودەم و لە گەڵ ئەواندا دەژیان . زەخت و فشاری ڕاستەوخۆی فاشیزمی ئیسلامی پاڵپێوەنەری ئەوان بوو کە بەرەو مەریوان کۆچێکی نابەدڵ بکەن و ئاڵمانە بەجێ بێڵن و لە شاری مەریوان بگیرسێنەوە . ماڵەکەمان چۆڵ و هؤڵ بوو وبەرەبەرە ڕووخا. بیناکە و بەردەکان و دیوارە پانەکان و خشتەکان و کاریتەکان و کۆڵەکەکان بەرگەی جەنایەتەکانی فاشیزمی ئیسلامیان نەگرت . هەموو بیناکە چاوی بەرایی نەدەدا کە داگیرکەری خوێن ڕێژ و بەکرێگیراوانی کورد بەبینن و بە چاو پێکەوتنی پاسدارە ڕیش پانەکان و بێ ڕیشەکان و بە کرێگیراوانی کورد قیزیان دەشێواوە و بێزیان دەکرد . هێواش هێواش دیوارەکان درزیان هەڵگرت و کاریتە و خشتەکان و دیوارەپانەکان و بەردەکان و کۆڵەکەکان ، لەداخ جەنایەتی فاشیزمی ئیسلامی لە یەک بڕان و ترازان و بەرەو خوار ملیان نا و شؤڕبونەوە . ئەو بینایە کە ساڵیانی ساڵ ئەندامانی بنەماڵەکە و میوانەکان تێدا دەژیان ، بەدەستی ڕاستەوخۆی جمهوری سێدارەی ئیسلامی تەخت و وێران و کاول کراوە و تەنیا بیرەوەریەکانی لە سەر پەردەی مێشکئ مێژوو ماوەتەوە و هاوکات کردەوە دڕەندەکانی فاشیزمی ئیسلامی لە بزووتنەوەی ڕادیکاڵ و عەدالەتخوازانەی گەلی کورد ئارشیو وتۆمار کراوە .
* لە کۆپلەی شیعرێکی هەڵبەستوان ،جەناب کاک فەرەیدەن ئەرشەدی قەرزم کردووە .

( ر – م س ) دەی نەورۆزی ١٣٩٨ ی هەتاوی ( 20190330)
……………………………………………

بابەتی هاوپۆل

یادێک لە کاک فوئاد ئەندازیاری خەباتی مەدەنی

مام رحمان سەقز یادی کاک فوئاد ھەمیشە لە دڵی خەڵکی فەقیرو ھەژاری لادێکانی ناوچەی مەریوان …