دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

ئیدارەی ئەماکنی کامیاران بەرگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەکات

ئیدارەی ئەماکنی شاری کامیاران، لە ڕێگەی گوشار خستنە سەر هونەرمەندانی ئەو شارە، دەیەوێت بەر بە بەڕێوە چوونی مەراسیمی نەورۆز و ساڵی نوێ بگرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئیدارەی ئەماکنی شاری کامیاران، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە، داوای لە هونەرمەندانی ئەو شارە کردووە کە کارتی هونەرمەندیی خۆیان ڕادەستی ئیدارەی ئەماکنی کامیاران بکەن.

ئەم هەوڵەی ئیدارەی ئەماکنی ڕژیم لە شاری کامیاران بۆ بەرگری کردن لە بەشداری هونەرمەندانی ئەو شارە، لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دایە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئیدارەی ئەماکنی ڕژیم لە شاری کامیاران بە هونەرمەندانیان ڕاگەیاندووە کە کارەتی هونەرمەندی خۆیان تا کۆتایی ڕێوڕەسمی نەورۆز ڕادەستی ئەو ناوەندەی ڕژیم بکەن و لەم ماوەیەدا بۆیان نییە، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ساڵی نوێ بکە، هەروەها لە ئەگەری بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، بە توندی هەڵسووکەوتیان لە گەڵ دەکرێت.

لەو پەیوەندییەدا، شۆرای گوندی “پاڵنگان” لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کامیاران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی پاڵنگانیان هەڵوەشاندەوە.

هەوەها ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دژکردەوە بە کەمپەینی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی “نەورۆزی سەمای ئازادی”، خەریکی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدان و دەستیان به دەستبەسەر کردنی چالاکانی کورد کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …