سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

بە شوودانی کچێکی تەمەن ١١ ساڵ بە جێگەی قەرزداری باوکی لە ئیلام

کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە پارێزگای ئیلام لە جیاتی قەرزی باوکی، لە ڕووی ناچاریەوە، بۆ پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ مارە کراوە.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە یەکێک لە گوندەکانی بەشی زەردەڵان و هەلیلان،سەر بە پارێزگای ئیلام، کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە جیاتی قەرزی ١٥ ملیۆن تمەنی باوکی، لە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ  کە ٣٩ ساڵ لە کچەکە گەورەترە مارە کراوە و لە ڕووی ناچاری و زۆرەملێ مێردی پێکردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند کە.یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری ئیلام کە لە نزیکەوە چاوی بەکچەکە کەوتووە وتوویەکە  ئەو کچە تەمەن ١١ ساڵە ئێستا نیشتەجێی گوندی “پەیامنی زەردەڵان” ئیلامە و تووشی کێشەی دەروونی بووە.

جێگای ئاماژەیە کە ساڵانە لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی هەژاری و دەستکورتی و هەروەها کلتوورێکی دوکەتووانە لە نێو کۆمەڵگا و بنەماڵەکان، دیاردەی بە مێرد دانی كچانی كەم تەمەن روو دەدات و هەتا ئێستاش هیچ یاسایەك لەلایەن ناوەندە حکومیەکانی ڕژیمی ئێرانەوە بۆ پێشگیریی ئەو دیاردەیە رەچاو نەكراوە و ئێستاش باڵغ بوون و حوكمی شەرعی یەكێك لە مەرجەكانی پێكەوە نانی ژیانی هاوبەشە بۆ كچان لە ئێراندایە.

بەپێی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ و راگەیەندراوی جیهانی مافی منداڵان، هەموو كەسێك تا تەمەنی 18 ساڵی بە منداڵ دێتە ئەژمار و دبێ‌ خاوەنی هەموو مافێك بێت و نابێ‌ بە زۆرەملێ و لەژێر زەخت و گوشاردا كاریان پێ‌ بكرێت و بە مێرد بدرێن یان بۆ كاری نایاسایی بەكار بهێنرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …