یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

ژاراویبوونی بوونی ئاوی خواردنەوە لە دوو ناوچەی شارەکانی بانە و دیواندەرە

بە هۆی ژاراوی بوونی ئاوی خواردنەوە لە دوو گوندی شارەکانی دیواندەرە و بانە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی خەڵکی ئەو ناوچەیەی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵێ زاگرۆس پۆست؛بە هۆی ژاراویبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی “سەبەدلوو” سەر بە شاری بانە ، زیاتر لە ٢٥ کەس لە هاوڵاتیانی ئەو گوندەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد.

بە وتەی بەرپرسی ناوەندی دەرمانی شاری بانە: بە هۆی ژاراویبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی “سەبدلوو” ٢٨ کەس لە هاوڵاتیانی ئەو گوندە گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری بانە.

کەماڵ مورادی بەرپرسی ناوەندی دەرمانی شاری بانە ڕایگەیاند؛ کە هۆکاری ژاراویبوونی هاوڵاتیانی خەڵکی گوندی “سەبەدلو” بۆ ئالوودەبوونی ئاوی خواردنەوەدا بە ڤایروس بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی بارینی بەفر و باران لە ناوچەی دیواندەرە و قوڕاویبوونی ئاوی خواردنە، ٥٥ هاوڵاتی خەڵکی گوندی زاخەی سەرەو سەر با شاری دیواندەرە، بە هۆی قۆڕاویبوونی ئاوی خواردنەوەیان ژاراویبوون و ڕەوانە نەخۆشخانەی ئەو شارە کران.

بەرپرسی “آبفار” شاری دیواندەرە، وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: چەند کەسێک لە هاوڵاتیانی ئەو گوندە، پاش ژاراویبوون، چارەسەری و دەرمان کراون و هەروەها چەند کەسیتریش لەو پەیوەندییەدا، لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەری پزیشکی ماونەتەوە
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کەوێڕای ڕێژەی زۆری بەنداوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵکی کوردستان قەیرانی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و زۆر جار بە هۆی بارینی بەفر و باران و تێکەڵ بوونی ئاوی ڕووبارەکان لە گەڵ ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان، خەڵک ژاراوی دەبن؛ ئەمەش لە حاڵێکدا بەشی زۆری ئاوی خاوێنی سەرچاوە سرووشتیەکانی کوردستان هەناردە دەکرێت بۆ بەشەکانی دیکەی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …