یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

بەردەوامی خۆکوژیەکان لە کوردستان بە هۆی هەژاریەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز،جوانڕۆ و نەغەدە ، بەهۆی هەژاری و دەستکورتیەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان هاوڵاتیەکی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی سەقز، بە ناوی “فەخرەدین شانوسە” بە هۆی کێشەی هەژاری و دەستکورتی، لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەر لەو پەیوەندیە، شەوی ١٣ی ڕێبەندان، هاوڵاتیەکی دیکە خەڵکی خەلیفان سەر بە شاری نەغەدە بە ناوی “س-ب”بە هۆی بێکاری و تووش بوون بە خەمۆکی، بە چەکی تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی ڕێبەندان هاوڵاتیەکی دیکە بو ناوی رەووف ئیبراهیئمی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی هەژاری و قەرزاریەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو ڕژیمە بە لە بەرچاونەگرتنی ئەوەی کە دیاردەی خۆکوژی لە شارو گوندەکانی کوردستان روو لە زیاتر بوونە و سەرەکیترین ھۆکارەکانی ئەو خۆکوژیانەش، بۆ کێشە ئابووریی و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان دەگەڕێتەوە و چارەسەری ئەو کێشانەش لە ئەستۆی دەسەڵاتە کە کۆمەڵگایەکی تەندروست و بە دوور لە خەسارە کۆمەڵایەتیان بۆ شارۆمەندان دابین بکات، بەڵام بەو حاڵەشەو بەرپرسانی ڕژیم لە چارەسەری ئەوکێشانە لەو پەڕی کەمتەرخەمیدان و تاکوو ئەمڕۆ هیچ ھەوڵێکی ئەوتۆیان بە مەبەستی چارەسەی قێرانی خۆکوشتن لە کوردستان کە بە زۆری دەستی بە سەر کەشی شارو گوندەکانی کوردستان راگرتووە، نەداوە و هەوڵی زیاتریان بۆ پەرەسەندی ئەم جۆرە دیاردەیان داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …