بەردەوامی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شارەکانی کرماشان،ورمێ و شنۆ زیاتر لە پێنج هاوڵاتی کوردیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە، ٢٩ی بەفرانبار، هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “یاسر موحبی” خەڵکی بێلوار سەر بە شاری کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕایگەیاند، کە ئەم هاوڵاتیە کە دەرچووی بەشی ژمێریاریە ، لە شوێنی کارەکەی بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە دەستبەسەر کراوه.

ناوبراو ساڵی ڕابردووش لە کۆبوونەوەیەکی کلتووری، خوێندکاریدا بە هۆی پشتیوانی کردن لە ئایینی بەهاییەکان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان بانگهێشت و لێکۆڵێنەوی لە گەڵ کرابوو.

لەم پێوەندیە، ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٧ی بەفرانبار، هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “قادر زەینی” تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شارەکی “ئەلواج”ـی ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی ئێران” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه.

هەروەها ڕۆژی سێ شەممە، ٢٥ی بەفرانبار، دوو هاوڵاتی کورد، بە ناوەکانی “جەماڵ مووسەوی و عوسمان حسێنی”، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ گرتنگەی ئیتلاعات ڕاگوێزراون.

ئەو دوو هاوڵاتیە لە شوێنی کارەکەیان بەبێ هیچ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی “هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، سێ هاوڵاتی کورد، بە ناوەکانی “عوسمان حەسەنی،حەسەن مووسەوی، خەڵکی شاری شنۆ و “عەلی ئیسماعیلی”، خەڵکی گوندی جاشێران، سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …