یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە

ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ بەفرانبار بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە‌چەکدارەکانی ڕژیم لە کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزایەکانی سەر سنووری شاری بانە کۆڵبەرێک خەڵکی بانە بە قورسی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سابیر مۆحسێنی تەمەن ٢١ ساڵ” بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری شاری بانە بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران دەکەونە بۆسە و بەر دەسترێژی گوللەی هێزه چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران،و لە ئاکامدا بریندار دەبێت کە بۆ چارە سەری پزیشکی دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری بانە.

جێگای ئاماژەیە کە هەر لەو ڕۆژەدا، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی “ئامانج شوکری” خەڵکی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …