چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بانگهێشتی ڕۆژنامەوانان و چالاکانی مەدەنی شاری مەهاباد بۆ ئیدارەری ئیتلاعات

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەهاباد ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ژینگەپارێزی دانیشتووی شاری مەهاباد بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کردووە و داوای لێیان کردووە کە دەست لە چالاکییەکانیان هەڵبگرن.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانبار، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەهاباد شەش کەس لە چالاکانی بواری ڕۆژنامەوانی و ژینگەپارێزی، بە ناوەکانی هەرمان وتمانی بەرپرسی ماڵپەڕی “هاژە” و پژمان ئیسماعیل نژاد،پۆڵا ئاغاز هەواڵنێری ئەو ماڵپەڕە، “پەخشان قەلەندەری” بەرپرسی ئەنجوومەنی ژینگە پارێزی ” سەوز بیرانی لاو”، فەریاد ڕەش ئەحمەدی و حەسەن سەید هادی، ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە، دانیشتووی ئەو شارە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لە گەڵ کراوە و داوایان کردووە کە دەبێت واز لە چالاکییەکانیان بهێنن.
شایانی باسە کە پەخشان عەزیزی، ساڵی ٨٨ی هەتاوی بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی “ئیحسان فەتاحیان” لەلایەن هیزەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کرا و زیاتر لە ٣ مانگ لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ئەڤین لە تاران زیندانی کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …