پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

برینداری بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە ورمێ

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ بریندار بوو.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛،کاروانێک لە کۆڵبەران لە چیای داڵامپەر، لە ناوچەی مەڕگەوەڕ سەر بە شاری ورمێ، دەکەونە بۆسە و بەر دەسڕێژی گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی زوبەیر ڕەحیمی، تەمەن ٢٤ ساڵ، بریندار دەبێت.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە، کاروانی کۆڵبەران کەلوپەلی قاچاخیان پێ نەبووە و بەبێ ئاگادارکردنەوە لە لایەن هێزە کانی ڕژیمەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی گوللە.
جێی ئاماژەیە کە شەوی ٤ی بەفرانبار لە ناوچە سنووریەکانی قتوور سەر بە شاری خۆی کۆڵبەرێک بە ناوی فەرشاد میرزایی خەڵکی گوندی بلسووری خوار بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو.
لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و کەوتنەوە خوارەوە لە شاخ و ڕێگە پڕ مەترسیەکانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان گیانیان لە دەست داوە یان بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …