سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

خۆرپه‌ره‌سته‌كان بۆ تێگه‌یشتن له‌ زه‌وین توواشای ئاسمانیان ده‌كرد! / عه‌تا ریازی

بۆ په‌ڕه ‌دان به‌م بابه‌ته‌ قسه‌كانمان به‌ ڕاوه‌یك له‌ یه‌كێك له‌ دیارده‌كانی سروشتی كه‌ خۆروه‌گه‌ڕ بێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین.

خۆروه‌گه‌ڕ به‌ عه‌ره‌بی پێ ده‌ڵێن انقلاب شمسی و به‌ وێنانی پێ ده‌ڵێن سۆلستیس.

خۆروه‌گه‌ڕ دیارده‌یكی ئه‌ستێره‌ییه‌ كه‌ دووجار له‌ ساڵا ڕوو ئه‌دات.

كاتێ ئه‌م دیارده‌ ڕوو ئه‌دات كه‌ خۆر، یان تێكڕای جه‌مسه‌ری باكوور، یان تێكڕای جه‌مسه‌ری باشوور داده‌پۆشنێت.

كاتێ كه‌ خۆر جه‌مسه‌ری باكوور داده‌پۆشنێ پێ ده‌ڵین خۆروه‌گه‌ڕی هاوین.

كاتێ كه‌ خۆر جه‌مسه‌ری باشوور ده‌پۆشنێ پێ ده‌ڵین خۆروه‌گه‌ڕی زستان.

خۆر وه‌گه‌ڕی هاوین له‌ ده‌وروبه‌ری یه‌كی مانگی پووشپه‌ڕا ده‌ست پێ ده‌كا.

خۆروه‌گه‌ڕی زستان له‌ ده‌وروبه‌ری یه‌كی مانگی به‌فرانبارا‌ ده‌ست پێ ده‌كا.

كاتێ خۆروه‌گه‌ڕی هاوین ده‌ست پێ ده‌كا، درێژایی ڕۆژ هه‌ر ڕۆژ هێندكێك كه‌متر و هی شه‌و هێندكێك زۆرتر ده‌بێته‌وه‌.

كاتێ خۆروه‌گه‌ڕی زستان ده‌ست پێ ده‌كا، درێژایی ڕۆژ، هه‌رڕۆژ  هێندكێك درێژتر ‌ و هی شه‌و هێندكێك كورتتر ده‌بێته‌وه‌.

پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئایینگه‌ری ئیبراهیمی له‌ ناو ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ڕاستا بڵاو ببنه‌وه‌‌، مه‌ردمانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ تێكڕا گا په‌ره‌ست بوون .

به‌ره‌ به‌ره‌ ئه‌م گاپه‌ره‌ستانه‌ ڕوویان هاوردبووه‌ خۆر په‌ره‌ستی. به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ستیان له‌ گاپه‌ره‌ستی هه‌ڵ نه‌گرتبوو. به‌ شێوه‌یك هێماكانی گاپه‌ره‌ستیان له‌ ناو خۆرپه‌ره‌ستیا گونجاندبوو. بۆ نموونه‌ ده‌یانه‌وت كه‌ خۆر گایه‌ و مانگ مانگایه‌….

ده‌یانه‌وت كه‌ گا وجوودی خودایه له‌ بان زه‌وینه‌وه‌‌…

به‌ هه‌ر حاڵ خۆر په‌ره‌ستی جێگای خۆی له‌ ناو دانیشتووانی ڕۆژهه‌‌ڵاتی نیوه‌ ڕاستا كردبووه‌وه‌.

خۆرپه‌ره‌سته‌كان بۆ تێگه‌یشتن له‌ زه‌وین توواشای ئاسمانیان ده‌كرد.

ئه‌م مه‌ردمانه‌ به‌وه‌ شوێنیان بردبوو كه‌ ژیان له‌ بان زه‌وینه‌وه‌ به‌سته‌گی به‌ وجوودی خۆری له‌ ناو ئاسمانه‌وه‌ هه‌یه‌. بۆیه‌ كه ده‌ستیان كردبووه‌‌ خۆر‌په‌ره‌ستی.

ئه‌م خه‌ڵكه‌ به‌ وردی جووڵه‌كانی خۆریان شی و تاقی ده‌كرده‌وه‌. چوونكووو به‌وه‌ شوێنیان بردبوو كه‌ ئاو و هه‌وا و گه‌رمای فه‌سڵه‌كان به‌سته‌گیان به‌ جووڵه‌ و به‌ جێگه‌ی خۆره‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ بوواری توواشا كردنی خۆرا به‌ گرینگایه‌تی نه‌قشی مانگیچ شوێنیان بردبوو. له‌ زیاد و داشكاندنه‌وه‌ی مانگا بۆ دیاری كردنی ڕۆژه‌كان و هژماردنی ڕۆژه‌كانی مانگه‌كان كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت. جیا له‌مه‌ جێگا‌ی فره‌یك له‌ ئه‌ستێره‌كان سه‌رنجی ئه‌م مه‌ردمانیه‌ بۆ خۆ ڕاكێشا بوو. به‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌یك ده‌یانه‌وت بورج. هه‌ر له‌ ده‌ورانی سومێرییه‌كانه‌وه‌ مه‌ردم دووازده‌ بۆرجیان دیاری كردبوو. هه‌ر‌ بۆرجێك له‌ مانگێكا به‌ جووانی ده‌بینرا.‌ مانگی خاكه‌لێو مانگی بۆرجی به‌رخه‌، مانگی گوڵان مانگی بورجی گایه‌…..‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ مانگی بورجی ماسییه‌.

ئالگۆڕگه‌رێ كه‌ له‌ جووڵه‌ و جێكای خۆر و مانگا ده‌كرا بۆ خۆرپه‌ره‌سته‌كان پیرۆز بوو و ڕۆژانی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌یانه‌ ‌ پیرۆز ڕاده‌گرت.

بۆ نموونه‌ بورجه‌كان و هژماری بورجه‌كان واته‌ هژماری دووازده‌ به‌ لایانه‌وه‌ پیرۆز بوو.

پاشان ئه‌م هژماره‌ هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یك له‌ ناو هه‌مووی ئایینه‌كانا ماونه‌ته‌وه‌. بۆ نموونه‌ مه‌سێحییه‌كان ده‌ڵێن كه‌ عیسا دووازده‌ حه‌واری بوو. جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن كه‌ له‌ ئه‌سڵا دووازده‌ عه‌شیره‌ت بوون. هێركوول له‌ وێنانا دووازده‌ كاری گه‌وره‌ی كردووه‌. شێعاكان ده‌ڵێن كه‌ دووازده‌ ئیماممان هه‌یه‌. په‌رچه‌می ئۆروپا دووازده‌ ئه‌ستێره‌ی‌ هه‌یه‌….

یه‌كێك له‌ هژمارگه‌ریتر كه‌ به‌ لایانه‌وه‌ پیرۆز بوو هژماری سێ  بوو.

مه‌سێحییه‌كان ده‌ڵێن كه‌ خوداكه‌یان له‌ سێ به‌ش پێك هاتووه‌: باوك، كوڕ و ڕۆحی پیرۆز!

په‌رچه‌می هه‌مووی كیشوه‌رانی هێند و ئۆروپایی سێ ڕه‌نگه‌!

دروشمی زه‌رده‌شتییه‌كان سێ شته‌: بیری باش، وتاری باش، كرده‌وه‌ی باش!

……

یه‌كێكی دیكه‌ له‌و ڕۆژانه‌ كه‌ بۆ خۆرپه‌ره‌سته‌كان پیرۆز بوو ڕۆژی خۆروه‌گه‌ڕی هاوین و به‌ تایبه‌ت ڕۆژی خۆروه‌گه‌ڕی زستان بوو.

به‌ ڕۆژی خۆروه‌گه‌ڕی زستان كه‌ ده‌كه‌وته‌ یه‌كمین ڕۆژی مانگی به‌فرانبار ده‌یانه‌وت شه‌وی یه‌لدا. یه‌لدا وشه‌یكی عه‌ره‌بییه‌ واته‌ ته‌وه‌لۆد. خۆرپه‌ره‌سته‌كان پێان وابوو كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌، ڕۆژی ته‌وه‌لۆدی خۆره‌. چوونكوو له‌م ڕۆژه‌وه‌ولا هه‌ر ڕۆژ، ڕۆژ نه‌ختێ درێژتر ئه‌بووه‌وه‌.

خۆرپه‌ره‌سته‌كان به‌ره‌ به‌ره‌ تێگه‌یشتن كه‌ خۆر له‌ شه‌وی یه‌لداوه‌ ده‌قێقه‌ن ده‌ست ناكا به‌ زیاد بوونه‌وه‌. له‌ حه‌قێقه‌تا  له‌ دووای شه‌وی یه‌لدا درێژایی ڕۆژ سێ ڕۆژ هه‌روا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ زیاد و نه ‌كه‌م بێته‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. پاش ئه‌و سێ ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژ ده‌ست به‌ درێژه‌وبوون ده‌كا.

ته‌عبیری خۆر په‌ره‌ستان له‌م دیارده‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ خۆر له‌ یه‌كمی مانگی به‌فرانبارا(٢١ی دیسامبر) ده‌مرێ، سێ ڕۆژ به‌ شوێن ئه‌وه‌ ڕۆژ زیندوو ده‌بێته‌وه‌(٢٤ی دیسامبر).

بۆیه‌ كه‌ هژماری سێ بۆ خۆرپه‌ره‌ستان هژمارێكی پیرۆز بوو.

هه‌ر وه‌های كه‌ وتمان ئه‌م هژماره‌ ئێسته‌كانیچ له‌ ناو توواو ئایینه‌كان و شارستانییه‌ته‌كان به‌ شێوه‌یك له‌ شه‌وه‌كان ده‌دۆزینه‌وه‌.

مه‌سێحییه‌كان ده‌ڵێن كه‌ عیسا سێ ڕۆژ به‌ دووای مردنیا زیندوو بووه‌ته‌وه‌! بۆیه‌ كه‌ ڕۆژی ٢٤ ی دیسامبریان بۆ ڕۆژی له‌ دایك بوونی عیسا هه‌ڵبژاردووه‌.

جه‌یژنێكی دیكه‌ی مه‌سێحییه‌كان ئاگری ژانی پیرۆزه‌. عه‌ره‌به‌كان به‌ ژان ده‌ڵێن یه‌حیا. یه‌حیا په‌یغه‌مبه‌رێك بوو كه‌ هه‌م مه‌سێحییه‌كان و هه‌م موسڵمانه‌كان به‌ په‌یغه‌مبه‌ری ده‌ناسن. مه‌سێحییه‌كان سێ ڕۆژ به‌ دووای ڕۆژی خۆروه‌گه‌ڕی هاوین واته‌ یه‌كمی پووشپه‌ڕ جه‌یژنی ته‌وه‌لۆدی حه‌زره‌تی ژان (یه‌حیا)، به‌ كردنه‌وه‌یكی ئاگرێكی گه‌وره‌ جه‌یژن ده‌گرن….

موسڵمانه‌كان سێ ڕۆژ دووای مردنی په‌یغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د، مه‌رگی په‌غه‌مبه‌ریان به‌ مه‌ردم ڕاگه‌یاند….

به‌ هه‌ر حاڵ فه‌لسه‌فه‌ی شه‌وی یه‌لدا و شه‌وی كریستمه‌س(واته‌ ته‌وه‌لۆدی عیسا) یه‌ك شتن. به‌ڵام به‌ دووشه‌وه‌ی جیاوز پیرۆز ڕاده‌گرگن.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …