نادیار بوونی چارەنووسی دوو هاوڵاتی دەستبەسەر کراو

ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەز هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، دو هاوڵاتی خەڵکی ناوچەوی “هەورامان تەخت” سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاریان كردوون.


به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی “زانیار مۆرادی و حه‌مید ئه‌حمه‌دی”
دانیشتووی گونده‌كانی “سلێن و دگاگا”ی سەر به ناووچەی هەورامان تەخت، له‌ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی سەرماوەزه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزهکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە مەریوان‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون و ‌تا ئێستا لە مەڕ چارەنووسیان هیچ هەواڵێک له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
جێگای ئاماژەیە، بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتیە بۆ زانیاری لە چارەنووسی کوڕەکانیان و ‌ دۆخی‌ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانیان، چەند جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانیان کردووە،بەڵام ‌تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …