شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
ماڵەوە / کوردستان / گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم

گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی ڕاودوونانی لە لایەن هێزە نیزامیەکانی ڕژیم ماشینەکەی وەردەگەڕێتەوە و بە هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەک شەممە، ٢٥ی سەرماوەز، کاسبکارێکی کورد، به ناوی ڕەحمان ڕەسووڵی تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە نیزامیەکانی ڕژیم،بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ،بە داوی کەوتوون و لە ئاکامدا بە هۆی ڕاودوونانەوە ماشینی ناوبراو وەرگەڕاوەتەوە و ناوبراو دەستبەجێ گیانی لە دەست دەدات. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ماشینی ناوبراو کەل و پەلی قاچاخی پێ نەبووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی …