شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ڕنوو

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ڕنوو

بە هۆی هاتنی ڕنوو، کۆلبەرێک لە سنووری شاری ورمێ گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی سه‌رماه‌وز، کۆڵبەرێک خەڵکی گوندی “مەلوونە” سەر بە ناوچەی سۆما برادۆست لە پارێزگای ورمێ بە ناوی “جەواد گوڵابی” بە هۆی هاتنی ڕنوو گیانی لە دەست داوە و تەرمی ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سەرماوەز دوای دوو ڕۆژ دۆزراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندیەدا، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی “زانیار عەزیززادە” ، خەڵکی شاری پیرانشار، به هۆی زۆر بوونی سەرما گیانی لە دەست دابوو.

بابەتی هاوپۆل

ئاماری سەرسوڕھێنەری زیانەکانی بچڕانی ئینتێرنێت لە ئێران

نێت بلاک وێبسایتێکی ناسراوە لە بواری ئازادی کەڵکوەرگرتن لە ئینتێرنێت لە جیھاندا و بە شێوەی …