پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

هاوژینی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە یەکساڵ زیندان مەحکوم کرا

 

هاوژینی به‌ندكراوێکی سیاسی کورد مه‌حكووم به‌ ئێعدام، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌ ورمێ، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هاوڵاتیەکی کورد خەڵکی شاری پیراشار بە ناوی”نەشمیل قویتاسی”، هاوژینی “ئەرسەلان خۆدکام” زیندانیی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام، لە لایەن لقی یەکی دادسەرای نیزامیی شاری ورمێ، بە بێ بوونی پارێزەر بە تۆمەتی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام”بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ناوبراو سێ ڕۆژ دوایی دەستبەسەرکرانی هاوژینەکەی لە مانی گوڵانی ئەمساڵی هەتاوی، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.
نەشمیل قویتاسی دوای یەک مانگ لە دەستبەسەرکران و لێپرسینه‌وه‌ لە پێوەند لەگەڵ چالاکییەکانی هاوژینەکەی، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئەرسەلان خۆدکام لە ڕۆژی ٢ی گوڵانی ئەمساڵی هەتاوی لە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لە لایەن لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ڕژیم لە شاری ورمێ بە تۆمەتی ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، بە ئێعدام مەحکووم کرا و دواتر حوکمی ناوبراو له‌ مانگی ڕەزبەر لە دیوانی باڵای وڵات پەسند کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …