چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هۆشداری شارەداری شاری سنە بەدەستفرۆشانی ئەو شارە

شاره‌داری شاری سنە گوشاری خستوتە سەر دەستفرۆشانی ئەو شارە و بڕیاری داوە، دەستفرۆشان مافی ئەوەیان نیە لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستفرۆشی بکەن.

به‌ پێی هه‌واڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛‌ شاره‌داری شاری سنە هۆشداری به‌ ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فێرده‌وسی داوە داوه و گوشاری خستوەتە سەریان،‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه‌ مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ كاری ده‌ستفرۆشی بكه‌ن.
شارەداری ئەو شارە بڕیاری داوە، ده‌ستفرۆشان له‌ ڕۆژی یەکی بەفرانبار له‌ بان دیدگا، جێگیربكرێن و کارەکەشیان له‌ كاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ی١٢ شه‌و بێت و بازاڕی شه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌.
هەر لەم پەیوەندیە، ئه‌م بڕیاره‌ی شاره‌داریی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.

جێگای باسە، بە هۆی تێڕوانینی ئەمنی لە لایەن کار بە دەستانی ڕژیمی ئێرانەوە،لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەبوونی بنەمایەکی ئابووری و پێشەیی سەرەکی و بنەڕەتی، چینی کەم داهات و هەژار بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان ناچارن ڕوو بکەن لە کار و پیشەیەک وەکوو کۆڵبەری کە ڕۆژانە ئاماری قوربانیانی بە دەستی هێزەکانی ڕژیمەوە ڕوو لە زۆر بوونە، یا خۆ ڕوو دەکەن لە کارێک وەکوو دەستفرۆشی کە ڕژیم ڕێگای دابین کردنی بژێوی ژیانی لەم ڕێگایەوە لە هاوڵاتیان گرتوە و ئیزنی ئیش وکاری تەنانەت بە داهاتێکی کەمەوە بە هاووڵاتیان نادات. ئەم شێوەی هەڵسوکەوتەی ڕژیمی ئێران دژی هەموو یاساکانی مافی مرۆڤ بە ئەژمار دێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …