چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر پارێزەرێکی کورد

پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ پارێزەرێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئارەش کەیخوسرەوەی” لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری  تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو بە تۆمەتی کۆبوونەوەی نایاسایی بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام بە یەک ساڵ بەندکران مەحکوم کراەوە.

ئارەش کەیخوسرەوەی و قاسم شوعلە سەعدی دو پارێزەری دادگا، ڕۆژی٢٧ی گەلاوێژ  لەبەر دەم بینای مەجلیسی ڕژیم لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشداریان کرد کە دواتر بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.

ئارەش کەیخوسرەوی، لە دایک بووی شاری سەقز لە پارێزگای سنەیە، کە ئێستا لەزیندانی “فشافویە” ڕاگیراوە و دادگا ئیزنی دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازادکردنی نەداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …