شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / نادیاری چاره‌نووسی هاوڵاتیه‌ك خەڵکی شاری سنه‌

نادیاری چاره‌نووسی هاوڵاتیه‌ك خەڵکی شاری سنه‌

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، پاش دەستبەسەرکرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیم گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ به سەر دەستبەسەرکردنی “هۆمایوون بەهمەنی” هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ١٠ی سەرماوەز لە شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئه‌مەش‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌دواداچوونی بنەماڵەكه‌ی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو ‌تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

ئاماری سەرسوڕھێنەری زیانەکانی بچڕانی ئینتێرنێت لە ئێران

نێت بلاک وێبسایتێکی ناسراوە لە بواری ئازادی کەڵکوەرگرتن لە ئینتێرنێت لە جیھاندا و بە شێوەی …