دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد پاش ٦ مانگ لە دەستبەسەر کرانی چارە نووسی نادیارە 

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد، لە دوایی ٦ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.

بەپێی هەوای گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ “کاوە بابامورادی” چالاکی ژینگەپارێزی کوردبە ناوی کاوە بابامورادی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

ئەم چالاکە ژینگەپارێزە بۆ لێکۆڵینەوە تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنە دایە و هەروەها دادستانی ناوبراو بە هۆی تەواو نەبوونی لێکۆڵینەوەکەی، ئەو ناوبراوی لە بوونی پارێزەر بێبەری کردووە.

کاوە بابا مورادی ٣٠ جۆزەردانی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر و لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ڕاگرتنی لە گرتووخانەی ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …