سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

گیان لەدەستدانی گوماناوی سینەماکاری کورد

ڕەحیم زەبیحی سینەماکاری ناسراوی کورد لە شاری بانە لە گەڵ براکەی بە شێوەکەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە و بنەماڵەی ناوبراو ناوەندی ئیتلاعاتی ڕژیم بە بەرپرسیار دەزانن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛  ڕۆژی هەینی ١٦ی سەرماوەز تەرمی سووتاوی “ڕەحیم زەبیحی” سینەماکار و ئەکتەری ناسراوی کورد لە براکەی بە ناوی “کەیوان زەبێحی” لە کاتێکدا لە نزیک شاری بانە دۆزراوەتەوە کە دەست و پێیان بەستراوە و لە کورسی دواوەی ماشینەکەی بوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە هەرچەند تەرمی ڕەحیم و براکەی بەتەواوەتی سووتاوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە تەنیا ئاگری گرتووە و هیچ ئاسەوارێکی هەڵدێرانی پێوە دیار نیە و هە رئەمەش ئەگەری کوژرانیان زۆرتر دەکات. هیچ زانیارییەکیش لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە بەر دەستدا نیە.

ناوبراو لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و هەڕەشی لێکراوە، و ئەمەش ئەگەرەی ئەوە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستی هەبووبێت لە کوشتنیان بەهێز دەکا.

رەحیم زەبیحی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دیکۆمێنتارییەکی تایبەت لە سەر ژیانی کۆڵبەران و کوشتنی کۆڵبەران لەلایەن چەکدارانی ڕژیمەوە بووە و دوای ئەوەی سیناریۆکەی ڕادەستی ئیدارەی ئیرشادی شاری سنە و بانە کردووە دژکردەوەی توندیان بووە و چەندین جاریش بەو هۆیەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە کراوە.

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لە شەوی ڕابردووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم ماڵی ڕەحیم زەبیحییان گەمارۆ داوە و هەر جۆرە هاتووچۆیەک بۆ ماڵی ناوبراو چاوەدێری دەکەن.

رەحیم زەبیحی، سینەماکار و ئەکتەرێکی سینەمای ناوداری کورد لە دایکبووی شاری بانەیە و چەندین کاری دەرھێنانی بووە، لەوانە کورتە فیلمەکانی؛ کۆتایی شەڕ، چووبۆ سەیران، تیرۆریستێک دادەبەزێ، هاوار، ساتە مەزادکراوەکان،ڕۆژی دوایی،سەمای ڕەنگەکان وژانی دابڕانی ئەبەدی،وڵایئ ئەفسانە وئەو پیاوەی چوو بۆ سەیران، بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …