دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

لە ساڵیادی کارەساتی قوتابخانەی شیناوێ

لە ساڵیادی کارەساتی قوتابخانەی “شیناوێ” کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادگاکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران نامەیەکی سەرئاوەڵایان بڵاو کردەوە.

کۆمەڵێک لە پارێزەانی دادگاکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران سەبارەت بە کچانی قوتابخانەی شیناوێ،وتوویانە بەپێی یاسا و ڕێسای هەنووکەی ئێران و بنەمای مافەکان، ڕژیمی ئێران، بەرپرسی بێ ئەملاوئەولای ئەم کارەساتەیە و چونکە ئەو برینانەی ئێوە کە تا کۆتایی ژیانتان لەگەڵتانە بە هۆی کەمتەرخەمی و گرنگی نەدانی کاربەدەستانی ڕژیم بووە.

بێگومان بەرپرسیاری قەرەبووکردنەوەی زیانی و پێدانی خەسارەتی مادی و مەعنەوی بە ئێوەی ئازیزە؛ ئەگەرچی ئەم کارە جێبەجێش بکرێت، هیچ کات دەرد و ئازاری قووڵ و تاڵی ئێوەی سیماجوانەکان قەرەبوو ناکرێتەوە.

کورتەیەک لەو نامەیە:

کچە بەڕێز و زوڵملێکراوەکانی شیناوێ، وێڕای سڵاو و نزای خێر بۆ ئێوە:
لەگەڵ ڕێز، ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادگوستەریی ئێران، لە ساڵیادی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە، هاودەردی خۆمان بۆ ئێوە کچانی ئازیزی ئەم وڵاتە بێگەردە ڕادەگەینین و هاوخەمیی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ ڕۆحی شادی دوو کچی کۆچکردووی ئەم کارەساتە، “ساریا ڕەسووڵزادە” و سەیران یەگانە” کە ئێوەیان بەجێ هێشت.

بەپێی یاسا و ڕێسای هەنووکەی ئێران و بنەمای مافەکان، ڕژیمی ئێران، بەرپرسی بەبێ ئەملاوئەولای ئەم کارەساتەیە و چۆن ئەو برینانەی ئێوەی کە تا کۆتایی ژیانتان لەگەڵتانە بە هۆی گرنگی نەدان و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەت بووە. بێگومان بەرپرسیاری قەرەبووکردنەوەی زیانی و پێدانی خەسارەتی مادی و مەعنەوی بە ئێوەی ئازیزە؛ ئەگەرچی ئەم کارە جێبەجێش بکرێت، هیچ کات دەرد و ئازاری قووڵ و تاڵی ئێوەی سیماجوانەکان قەرەبوو ناکرێتەوە.

ئێوە کچانی زوڵملێکراوی شیناوێ مافی خۆتانە، کە لە باشترین ناوەندی دەرمانی و نەخوشخانەکانی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دەرمان بکرێن و ئەم کارە مافی بنەڕەتیی ئێوە و ئەرکی حکوومەتە.

بەپێی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان؛ یاریکردن، شادبوون و پێکەنین مافی بەبێ ئەملاوئەولا و سروشتیی ئێوەیە و بەپێی مادەی ٣٠ یاسای بنەڕەتی، خوێندن لە قوتابخانەیەکی ستاندارد وەکوو مافی بنەڕەتیی ئێوە باسی لێ کراوە؛ بەڵام هەزار جار بەداخەوە کە هەڵسوکەوتی هەڵە و ناڕاستی بەرپرسانی حکوومەتیی ئێمە، دەبنە هۆی پێشێلکردنی ئەم مافە جەوهەری و سەرەکییەی ئێوە، کە ماوەی شەش ساڵە ئازار و ڕەنجی بۆ ئێوە بەدی هێناوە و بە هیچ پارە و بەهایەکی مادی قەرەبوو ناکرێتەوە.

لە حەوتەمین ساڵیادی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە کە لە پۆلی وانەوتنەوە بۆ ئێوە ڕووی دا، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادگاکانی ئێران، داوا لە بەرپرسانی حکوومەتی دەکەین، هەتا بە ئەرکە یاسایی، مافەوانی، مرۆیی و شەرعییەکانی خۆیان لە بەرانبەر کچانی شیناوێ و مندالانی دیکەی ئێران پێبەندی بن و بە ستانداردکردنی قوتابخانەکان و ئامادەکردنی بەستێنی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان، شادی و پێکەنین بۆ ئەم منداڵانە بگەڕێننەوە.

باش ژیانکردن و بەدەستهێنانی جوانیی پیش ئەم ڕووداوە تاڵە، مافی سروشتیی کچانی شیناوێ و ئەرکی ئامادەکردنی لە ئەستۆی حکوومەتە، حکوومەتی ئێران پێویستە سەرەڕای ڕەچاوکردنی کەرامەتی مرۆییی ئێوە و بەبێ هیچ هەڵاواردنێک بە باشترین شێوەی گونجاو لە هەمبەر دەستەبەرکردنی داواکارییە شەرعی و یاسایییەکانتان، بە زووترین کات هەنگاو هەڵ بگرێت و بە ئەرکە نێوخۆیی و نێونەتەوەیییەکانی خۆی پێبەند بێت.

لەگەڵ ڕێزمان:

١ـ حوسێن ئەحمەدی‌نیاز
٢ـ یووسف مەولایی
٣ـ قاسم شوعلە سەعدی
٤ـ مستەفا تورک هەمەدانی
٥ـ محەممەد نەجەفی
٦ـ محەممەد مستەفایی
٧ـ محەممەدعەلی جداری فرووغی
٨ـ ئەحسەن حەسەنپوور
٩ـ عەبدوڵڵا جەهانبین
١٠ـ جەبار مەلەکی
١١ـ هووشمەند ڕەحیمی
١٢ـ عەلی ئەفرووز
١٣ـ فەرهاد مەجیدئابادی
١٤ـ مەسعوود ئەختەریی تهرانی
١٥ـ عەلی ئەمیری
١٦ـ عەلیڕەزا دەقیقی

(سەرچاوەی هەواڵ،ئاژانسی کوردپا)

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …