سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

تەقینەوەی مین لە ئیلام دیسان قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی مین لە دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام پیاوێکی تەمەن ۶۰ ساڵ بە قورسی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێ شەممە، ١٣ی سەرماوەز، به هۆی تەقینەوەی مین، لە پاش ماوەەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی چم هندی لە مووسیانی دێهلۆڕان، هاولاتێەکی تەمەن ٦٠ ساڵ، بریندار بوو ولاقی خۆی لەدەست داوە.
تا ئێستا شوناسی ئەم کەسە ڕوون نەبووەتەوە، بە پێی هەواڵەکان ، ئەم هاوڵاتیە خەڵکی عێراق بووە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا تووشی ئەم روداوە بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی سەرماوەز، دوو هاوڵاتیی دیکە به ناوەکانی ” کامیار عەبدوڵڵاهی” و ” سەفەر ڕەحمانی” بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە بە قورسی بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …