سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

چالاکێکی مەدەنیی کورد لە شاری سنە سەرلەنوێی زیندانی کرا

دەزگای قەزاییی ڕژیم لە شاری سنە، حوکمی زیندانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنەی، تا کۆتایی هاتنی ڕەوتی قەزاییی دۆسییەکەی دەرکرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛  ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، “سەحەر کازمی” چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتی بۆ دادگای شاری سنە، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە، ناوبراو بە مەبەستی کۆتاییی ڕەوتی قەزاییی دۆسییەکەی بانگهێشتی دادگا کرابوو، کە حوکمی زیندانیکردنی دووبارەی بۆ دەرکراوە، هەروەها بەرپرسانی دادگا ڕایانگەیاندووە، تا ڕەوتی قەزاییی دۆسییەکەی کۆتایی پێ نەیت، لە زیندان ئازاد ناکرێت.

ئەو چالاکە ژینگە پارێزە، ڕۆژی دووشمە ٣ی سەرماوەز دوای ١٠٠ ڕۆژ  دەستبەسەر کران، بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ناشتن و ئەسپەردە کردنی تەرمی باوکی ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە مەدەنیە ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ،لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە بەبێ بەڵگەی یاسایی و پاش پشکنینی کەلوپەلی نێو ماڵەکەی، دەستبەسەر و  بۆ ئیدارەی ئیتلاعات گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە مەدەنیە لە ماوەی دەستبەسەریدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنبە بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …