چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کاریگەری سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئابووری ئێران / فوئاد شێربەیگی

ترامپ هەروەک ئەوەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا گووتبووی بە هاتنەسەر کورسی سەرۆککۆماری لە ڕێککەوتنە شەش قۆڵییەکە لەگەڵ ئێران هاتە دەرێ و دەوڵەتانی تریشی دژ بە مەترسییەکانی ئێران هاندەدا و تێدەکۆشی هاوپەیمانییەکی نوێ دژ بە ئێران ساز بکات و بە زەخت خستنە سەر دەوڵەتی تاران بتوانێت ڕێککەوتنێکی نوێی پێ واژۆ بکات کە هەمە لایەنە بێت و بتوانێت هەڕەشەی ئێران لە هەموو بوارەکانی مەترسیداردا کۆنترۆڵ بکات نە تەنیا هەڕەشەی دەست ڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی.

لە یەکەم هەنگاودا بە سەپاندنی کۆمەڵێک سزای ئابوری توانی زەختێکی زۆر بخاتە سەر ئابوری ئێران و سەرەڕای ناهاودەنگی یەکێتی ئەروپا بڕیاری گەڕاندنەوەی هەموو سزاکانی پێشوی سەر ئێرانی دەرکرد و ماوەیەکی شەش مانگەی دەرفەت دایە ئەو کۆمپانیانەی لە گەڵ ئێران لە ئاستێکی سەرەوەدا هاوکاری دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە بازاڕی ئێران بکشێننەوە و هەروەها بەشی دوهەمی سزاکانی کە تووندترین سزاکانی مێژوویی ئابوری سەر ئێرانن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە برد.

سەرەڕای ئەوەی کە ئابوری ئێران لە ناو خۆیدا داڕماوە و ناکرێ تەنیا سزاکانی ئەمریکا بە هۆکاری کێشە ئابورییەکانی ئێران بزانین دەبێ ئەو ڕاستییەش لەبەرچاو بگرین کە ئەو سزایانە سەرەڕای تێکۆشانی یەکیطی ئەروپا بۆ دۆزینەوەی مەژالێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە ئێران دەتوانێ کاریگەرییەکی بەرچاوی بۆ زەخت خستنە سەر دەوڵەتی تاران هەبێت و زۆر زیاتر باری ئابوری ڕژیم تێکبدات بە تایبەت کە ئەو سزایانە بەشی نەوت و وزە و بانکداری و بیمە و گواستنەوەی گرتووەتەوە و دێفاکتۆ بەشێک زۆری سەودا و معامەلەی دەرەکی ئێران دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی و سەرچاوەکانی سەرەکی داهاتی ئەو وڵاتە ڕادەگرێت.

بۆ لیکدانەوەی ئابوری ئێران پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە لەسەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی لە ئێران ئەو رژیمە نەیتوانیوە مۆدێلێک کارامەی ئابوری پێشکەش بکات و هاوکات لەگەڵ لاناو بردنی کەرتی تایبەت ئابورییەکی گەندەڵی حکومی لەسەر بنەمای رانت و دزی دامەزراند کە دواتریش کاتێک وەبیر بوژانەوەی کەرتی تایبەت کەوت دوو ئەوەندە گەندەڵی کەوتە شێوازی ئەو گۆڕانکارییە و تا بە ئەمڕۆش بەرهەمی ئەو گەندەڵییانە ڕۆژانە لە میدیاکانی خودی رژیمەوە باسی لێدەکرێت.

گەندەڵی سیستمی ئابوری ئێران لە شێوازی دابەشبوونی دەسەڵات لەو ڕژیمەوە سەرچاوە دەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات دەست تێوەردانی ئۆرگانگەلێک وەکوو سپای پاسداران و مەرجەعییەتە ئاینییەکان کە لە خودی ڕەهبەرییەوە بیگرە تا فەرماندە ناوچەییەکانی سپا و ئیتلاعات دەستیان تێیدا هەیە و وەکوو ئۆرگانیش سپای پاسداران بە هۆی ماهییەتی پەرەپێدانی تیرۆریسم کە پێویستی بە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆرتر لەو بودجە زەبەلاحە فەرمییە دەوڵەتی هەیە دەبینین لە هەموو بوارەکانی گەندەڵی ئابوری و قاچاخدا دەورێکی کاریگەری هەیە.

سپای پاسدارن لە قاچاخی هەموو جۆر ماددەی سرکەرەوە دەستی تێدایە تاکوو هاوردەکردنی کالای بێکوالیتی چینی و ئینحساری کەلوپەلی ئەساسی و ئۆتۆمبیلی بیانی و هەموو کۆنتەراتە گەورەکانی ئاوەدانکردنەوە لە هەموو بوارەکاندا دەتوانین سپای پاسداران وەکوو گەورەترین کارتێلی مافیایی ئابوری لە ئێران ببینین کە بووەتە هۆکاری لەناوچونی دەرفەتی رکابەری لە بازار و پەرەپێدانی گەندەڵی و ناکارامەیی ئابوری لە هەموو بوارەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری لە ئێران.

هەموو ئەو هۆکارانە بووتە سەرچاوەی داڕمانێکی ئابوری لە ئێران کە کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی کۆمەڵانی خەڵک بە ڕۆژانە دەبیندرێت و کێشە و گرفتی ئابوری سفرەی خەڵکی وەها بچوک کردوەتەوە کە زۆربەی کەس بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانەی ماوەتەوە و زیاتر بۆ چەند ساڵە بە سەرف کردنی پاشکەوتەکانیان توانیویانە خۆیان لەسەر پێ ڕابگرن.

بەڵێنە ئابورییەکانی ڕوحانی بۆ گەشەی ئابوری دوای ڕێککەوتننامەی بەجامیش بووەوە بڵقی سەر ئاو و درۆدەرمانیش ناتوانێت چارەسەری نائومێدی خەڵک لە چاککبوونی بارەدۆخەکە بکات بە تایبەت بە هاتنەدەرێ ئەمریکا وەکوو بەهێزترین لایەنی ئابوری جیهان لە بەرجام بینیمان بە دابەزینی سەرسوڕهێنەری نرخی تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان یەکەم کاریگەری سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران خۆیان نواند و بە گرانبوونی لە ڕادەبەدری کەلوپەلی نێو بازار توانای کڕینی خەڵک بە زۆر زیاتر لە نیوە دابەزی و هێڵی هەژاری وەسەرو زیاتر لە سەدا هەشتای خەڵکی ئێران کەوت.

بەدەستپێکردنی دەوری دووهەمی تەحریمەکان کۆماری ئیسلامی لە ئێران داهاتی فرۆشی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی تێچوی معاش و ئیدارەی خزمەتگوزاری وڵاتە بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر کەم دەبێتەوە و ئەو بڕە نەوتەشی کە بەهۆی سیاسەتی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی داواکاری نەوت لە بازاردا دەتوانێت بیفرۆشێت پارەکەی ڕاستەوخۆ بۆ ناگەڕێتەوە و ناتوانێت بە دڵخوازی خۆی سەرفی بکات لە گەڵ ئەوانەش بە هۆی سزاکانی سەر سیستمی گواستنەوە و بیمە تێچوی هەناردەکردنی نەوت بۆ کۆماری ئیسلامی وەها دەچیتە سەرێ کە ئەو وڵاتانەی نەوتی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دەکڕن لە زووترین کاتدا سەرچاوەیەکی کە بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان دەدۆزنەوە و هاوکاتیش بە هۆی سزاکانی سەر سەرماەگوزاری لە بواری نەوت و گاز، کۆماری ئیسلامی لە نۆژەن کردنەوەی ئەو بەشەدا شکست دێنێت و سەرەرای ئەوەی کە ناتوانێت پەرەیان پێبدات لە هەموو ئەو شوێنانەی کە هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی تر نەوت و گاز بەرهەمدێنێت وەدوا دەکەوێت و پشکەکەی بە فیڕۆ دەچێت.

لە بواری گواستنەوەی پارە و دراویش ناتوانێت لە سیستمە سوئیفت بە ئاسانی کەڵک وەربگرێت و هەموو جۆرێک هێنان و ناردنی پارە دەکەوێتە ژێرچاودێری و یا ڕادەوەستێت و یا بە تێچویەکی یەکجار زۆر مەجبور دەبێت بیکات.

هەموو ئەو کێشانی و ئابوری داڕماوی ئێران لە ئیعترازاتی بەرینی خەڵکی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان خۆیان دەنوێنێتەوە و بێدەرەتانی ڕژیم لە چارەسەری ئەو کێشانە زیاتر ڕەوایی و توانای رأیم دەباتە ژێر پرسیارەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …