سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پشگرتن لەبەڕێوە چوونی سمینارێکی تایبەت بەمنداڵان لە شاری سنە

هێزە کانی ئیتلاعات و ئینتیزامی ڕژیم لە شاری سنە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی پێشیان بە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێر ناوی ” تاووتوێی دۆخی کۆمەڵایەتی منداڵان” گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەاڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی خەزەڵوەر  هێزە کانی ئەمنیەتی و ئینتزامی ڕژیم لە شاری سنە پێشیان بە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێر ناوی ” تاووتوێی دۆخی کۆمەڵایەتی مندڵان” گرت کە بڕیار بوو لە هۆڵی فەرهەنگی فەجر بەڕێوە بچێت،بە زەبری هێز و هەڕەشە بەشداربوانیان بڵاوە پێکرد.

ئەو سمینارە لە ژێر ناوی “تاووتوێی دۆخی کۆمەڵایەتی منداڵان”و لەلایەن کۆمەڵەی داکۆکی لە منداڵانی کار و سەر شەقام ڕێک خرابوو کە هێزە کانی ڕژیم بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت، هۆڵی بەڕیوە چوونی سمینارەکەیان گەمارۆداوە و یەک کاتژمێر پێش دەستپێکردنی سمینارەکە، هەڵیان وەشاندەوە.

سمینارەکە لە لایەن بەڕێوەبەرەکانی  مۆڵەتی یاساییان لە ئیدارەی ئیرشادی شاری سنە وەرگرتبوو و هۆڵەکەش بە هاوئاهەنگی ئەو ئیدارەیە وەرگیرابوو.

ئەو سمینارە بڕیار بوو کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە سەر چۆنێتی پەرەسەندی دیاردەی مندڵانی کار و شەقام و کاریگەری توندوتیژی زارەکی و هەڵسووکەتی توندوتیژ لەسەر منداڵان بەڕێوە بچێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …