شاخەکانی شاهۆ لە لایەن سپای پاسدارنی ڕژیمەوە تۆپباران کرا

بەرزایەکانی شاخی شاهۆ بۆ جارێکی دیکە لە لایەن سپای پاسدارنەوە تۆپباران کرا و خەسارێکی زۆری بەو ناچەیە گەیاندووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، سپای پاسدارانی ڕژیم بەرزاییەکانی شاخی شاهۆ تۆپباران کردووە،هەروەهاسەرەڕای تەواو بوونی مانۆڕی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی شاهۆ، تۆپباران کردنی ئەو ناوچەیە درێژەی هەیە و تا ئێستا خەسارێکی زۆری بە ژینگە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە، سپای پاسدارانی ڕژیم بەردەوام لە هەوڵی درووست کردنی ڕێگا و پایگا دایە و ژینگە پارێزراوەکانی شاخی شاهۆ تووشی لە نێو چوونێکی قورس بووە.

جێگای ئاماژەیە کە سپای پاسدارانی ڕژیم بە بیانووی بەربەرەکانێ لەگەڵ چالاکی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کورد ، شاخەکانی شاهۆی تۆپباران کردووە. سپای پاسدرانی ڕژیم لە کاتی مانۆڕی نیزامیی، چەند جارێک شاخەکانی “شاهۆ”یان تۆپباران کردبوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەم شاخە له‌ئاگردا سووتان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …