چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

بریندار بوونی دوو کاسبکاری کورد لە سنووری شاری بانە

دوو کاسبکاری کورد لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بریندار کراون و دوایی بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گوازرانەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، دوو کاسبکاری کورد خەڵکی گوندی ئارمەردە سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی “لوقمان فەتحی ولوقمان ئەعلەم” ،بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەقورسی بریندار کراون.دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی لە لایەن کۆڵبەرانی دیکەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان گوازرانەتەوە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “مێهران دەهستانی‌ڕاد” تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی “دۆڵەتوو” سەر بە  شاری سەردەشت،لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە قورسی بریندار دەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …