چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بێبه‌ری كردنی به‌ندكراوێكی کورد له‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی

هاوڵاتیەرکی خەڵکی شاری پیرانشار کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیراوه‌، بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشیی ڕۆماتیزم، لە چارەسەری پزیشکی بێبەری کراوە.

به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری  پیرانشار بە ناوی”عێزەت تاهیری” کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ماوەی ٦ ساڵە لە بەندی  ٤ی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دایه، بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم، لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە به‌ مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی و هەناردنی بۆ دەرەوەی زیندان، بێبەری کراوە.

جێگه‌ی باسە‌، عێزەت تاهیری، لە دوایی لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری ورمێ بە ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …