سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر مامۆستایان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە سەر داوا و بانگهێشتی “شوڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگییانی ئێران”،دەستیان دایە مناگرتن و لە چوون بۆ سەر کلاسی دەرس خۆیان بووارد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، شارەکانی، “سه‌قز، بانه‌، سنه‌،دیواندەرە، مه‌ریوان، كرماشان،هەروەها ساوه‌، هه‌مه‌دان، یه‌زد، كه‌ره‌ج، خومه‌ینی شار، ئیسفه‌هان، ئه‌لبۆرز، مازه‌نده‌ران، شیراز، بووشێهر و ئازه‌ربایجانی خۆرهەڵات، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مامۆستایانی ناڕازیی له‌ چوونه‌وه‌ سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆیان بواردووه‌.

جێگای ئاماژەیە کە مامۆستایان له‌ئاست دەستبەسەر کردنی مامۆستایان و نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی خۆڕایی، ئاستی خواره‌وه‌ی حقووقه‌كان، بێبەش بوون له‌ بیمه‌ی ڕیزبه‌ندی، حقووقی ژێر هێڵی هه‌ژاری، كه‌مبوونی کەرەستەی ئامووزشی وئەمنیەتی كردنی نێو قوتابخانەکان ‌ و چۆنیەتی بارهێنان ناڕازیین.

ئەنجومەنی هاوئاهەنگی دامەزراوە مەدەنییەکانی مامۆستایان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایان کردووە، ئەم مانگرتنە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …