سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

کرێکارانی “وەرزی” شارەداری شاری سنە لە سەر کارەکەیان درکران

ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شارەداری شاری سنە، كه‌ به‌ شێوه‌ی “وەرزی” لە شارەداری کاریان دەکرد لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی رابردوودا، لە سەر کاره‌كانیان دەرکراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئەو کرێکارانە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی  خەزەڵوەر لە ناڕەزایەتی بە نەدانی بڕی ٦ مانگ حەقدەست و مه‌زایای دواخراویان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شارەداریی، شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان به‌ڕێوه‌برد. كرێكارانی ناڕازیی رایانگه‌یاندووه‌، کە شارەداری جیا له‌ نه‌درانی حەقدەستی ٦ مانگی ڕابردوویان، بیمەكانیشیان بۆ تازە نەکراوەتەوە و جێبەجی نەبوونی وادە و بەڵێنەکانی بەر پرسانی شارەداری، بووەتە هۆی درووستبوونی کێشەی زۆر بۆ کرێکارانی ئەو بەشە لە شارەداری شاری سنە.

کرێکارانی وەرزی لە کوردستان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگ خستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لەلایەن خاوەنکارەوە دەبن و بە گشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …