دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

پاش ساڵێک، دۆخی نالەباری بۆمەلەرزە لێدراوانی کرماشان

لە دوایی تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر بۆمەلەرزەی پارێزگای کرماشان، زیان‌لێکەوتووان و لێقەوماوانی ئەو کارەساتە لە دۆخێکی خراپ و نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کارەساتی بۆمەلەرزەی پارێزگای کرماشان کە بۆ بە هۆی گیان لەدەستدانی نیزیک بە ٧٠٠ هاوڵاتی و برینداربوونی زیاترلە ٨٠٠٠ کەس لە خەڵکی پارێزگای کرماشان و هەزارن بنەماڵە بێ خانوو و ئاوارە بون و هێشتا لە نێو خێوەتەکان و کانێکسەکان ژیان بەسەر دەبەن.

لە دوای  ساڵێک خەڵکی لێقەوماو و خەسار پێگەیشتوو بەتایبەتی ژنان و منداڵان لەدۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن.

زۆربەی خەلکی لێقەوماوی بۆمەلەرزە لێدراو ، لە کانێکس و خێوەتی ناستاندارد دەژین و خزمەتگوزارییەکانی ڕژیم لەئاستی قووڵی ئەو کارەساتە نەبووە و وادە و بەڵێنیەکانی بەرپرسانی ڕژیم تا ئێستا جێبەجێ نەبووە.

لە دوایی ساڵێک بە سەر ئەو ڕوداوە ، زۆربەی ئەو بنەماڵانەی کە لە بۆمەلەرزەکەدا خەساری گیانی و ماڵییان لێکەوتبوو، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری شیاو، بەناچاری روویان لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران کردووە.

هەروەها بە پێی سەرچاوە نێو خۆیەکان، ناوەندە حکوومییەکانی ڕژیم دەستیان بەسەر ئەو ژمارە حیسابە بانکییەکانە گرتووە کە یارمەتیی نەختی هاوڵاتیانی تێدایە و بۆ یارمەتی لێقەوماوانی بۆمەلەرزە ی پارێزگای کرماشان کۆکراوەتەوە.

دوای ساڵێک لەو ڕووداوە نە تەنیا بەرپرسانی ڕژیم لەو بوارەدا ئەرکی خۆیانیان جێبەجێ نکردووە، بەڵکوو دەستیان بەسەر ئەو یارمەتیانەی  کە لە لایەن خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ یارمەتی بە لێقەوماوانی بۆمەلەرزە لێدراو کۆکرابوو گرتووە و بەشێکی زۆریشی دزراون.

تائێستا لەلایەن بەرپرسان ولایەن پێوەندی دارەکانی ڕژیمی ئێرانەو هیچ بەدواداچوون وچارەسەرییەک بۆ ئەو دۆخە نالەبارەدا ناکرێت و زۆرینەی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن خەڵک وڕێخراوە خێرخوازەکانەوە جێبەجێ دەکرێن.هەروەها لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا تاکوو ئەمڕۆ دەیان حاڵەتی نەخوازراوی وەکوو گیان لەدەستدانی ژنان ومنداڵان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سەرما وخۆکوژییەوە هاتوونەتە ئاراوە.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …