یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

فێرکردنی زمانی کوردی مێرمنداڵان و لاوان لە لایەن کچێکی سەقزی

کچە شاعێرێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بۆ فێر کردنی زمانی کوردی مێرمناڵان و لاوانی ئاوایی قەڵاگا سەربە ناوچەی شاری سەقز، لە مزگەوتی ئەو ئاواییە بە شێوەی خۆڕسک کلاسی فێر بوونی زمانی کوردی بەڕێوە برد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛کچە شاعێڕێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە ناوی،”گوڵان قەدیمی”،  بە شێوەیەکی خۆڕسک لە مزگەوتی ئاوایی قەڵاگا، دەستی بە فێرکردنی زمانی کوردی مێرمنداڵان و لاوانی ئەو ئاوایەدا کردووە.

هەر بە پێی ئەو هەواڵە؛ بەرێوەچوونی کلاسی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ مێرمنداڵان و لاوان لە سەر خواست وداوای  ئەو کچە شاعێرە خۆی بووە.

شایانی باسەبەرپرسانی قوتابخانەی قەڵاگا، ئیزنی بەرێوەبردنی ئەو وانە فێرکارییەیان، بەو کچە شاعێرە کوردە لە قوتابخانەی ئەو گوندەیان نەداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …