چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کوژران وبرینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی مەریوان، ورمێ و سه‌ڵماس

ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شارەکانی مەریوان، ورمێ و سەڵماس، دەکەونە بەردەسڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و  دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار دەبن وکۆڵبەرێکی دیکەش گیانی لە دەست دەدا.

به‌ پێی هەواڵی گەیشتتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەک شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆڵبه‌ران، دوو كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ وشپیران بەناوی “محەممەد وەلی پوور” و “ماهر شینی”  ، به‌ قورسی برینداربوون، کە “ماهر شینی” به‌هۆی قورسی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستی ناجێگیرڕاگەیندراوە.

هەروەهاکۆڵبەرێکی دیکە  بە ناوی “غالب کویەک” خەڵکی ئاوایی “دزەوەن” سەر بە شاری مەریوان لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانی لە دەستدا، ئەم کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە ئەو کۆڵبەرە گیانی لە دەستدەدا.

کۆڵبەری ئەگەرچی بە کۆڵەوە گرتنی بارێکی قورس بۆ ماوەی چەند کاتژمێر گەلێک سەخت، دژوار، پشوبڕ و پڕ مەترسییە، بەڵام مەترسیدار تر لەهەر شتێک ڕیسکی تێپەڕین بەسەر ڕێگای پایەگاکانی ڕژیم و بەرەروو بوونە لەگەڵ هێزە نیزامیەکان و بەکرێگیراوانی ڕژیمە، هێزەکانی ڕژیم کە سەرەکی ترین کاریان ئەزیەت و ئازاردانی خەڵک و بە تایبەت کۆڵبەران و باجگیری و تاڵانی کەلوپەلی کاسبکارانی سەر سنورە، زۆر جار بەبێ هیچ بیانویەک و تەنیا بە ئامانجی تەسلیمی زەحمەتکێشانی کۆڵبەر و بۆ بردنە سەری نرخی باجگیرییەکانیان، کۆڵبەران و کاسبکارانی مەرزی ئەدەنەبەر دەسڕێژی گوللە و برینداریان دەکەن یان دەیانکوژن. ئەو جەنایەتکارانەی کە بۆ کاری سنورپارێزی دادەندرێن و لە پایەگا و مەسیری هاتوچۆی کاروانی کۆڵبەراندا دادەمەزرێن، لەوێوە کە دەبێ سەهمی سلسلە مەڕاتبی سەروی خۆشیانەوە بدەن، لە ماوەیەکدا کە بۆ ئەم کارە دیاری دەکرێن، ساتێک لە جەریمە وەرگرتن و باج ئەستاندن لەم چینە زەحمەتکێشانە غافڵ نابن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …