سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

٢٢ کەس لە ئێران لەسێدارە دران

دەسەڵاتدارانی رژیمی ئیسلامی ٢٢ کەس لە خەڵکی شاری ئەھوازیان لەسێدارە دا کە ماوەیەک لەوەپێش دەستگیر کرابوون.

سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردوە پاش ئەوەی رۆژی ٢ی پوشپەری ئەمسال ھێرشێکی چەکداری کرایەسەر رێورەسمی سەربازیی لەشاری ئەھواز، ھێزەکانی ئیتلاعات ٢٢ کەسیان بە تۆمەتی بەشداری لەو ھێرشە چەکداریە دەستگیر کرد.

ئەمرۆ ٢٠ی خەزەڵوەر میدیاکان بڵاویان کردەوە کە سەرجەمی ئەو ٢٢ کەسە رۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر لەسێدارە دراون.

بە پێی زانیارییەکان ئەو ٢٢ کەسە لە نادادگاکانی رژیم و بە بێ ھیچ پارێزەرێک دادگایی کراون و سزای مەرگیان بەسەردا سەپاوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …