دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بەرزایی بەردەبێتەوە و گیانی لە دەست دەدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛  شەوی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “یوونس ئیبراهیمی” خەڵکی ئاوایی “زێوەی” سەربە شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم، لە بەرزایی بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.

تەقەکردن و کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی سەر سنوری رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوور ئەمە یەکەمین جار نییە رودەدات، بەردەوام لەلایەن هێزە کانی ڕژیمی ئێرانەوە دەكرێنە ئامانج و دەست بەسەر بارەکانیاندا دەگیرێت و زۆربەی جاری کۆڵبەرانیش کە بۆ بژێوی ژیانیان ئە وکارە دەکەن ڕوبەڕوی گیان لەدەست دان یان بە سەختی بریندار بون دەبنەوە ئەمە سەرەڕایی ئەوەی کە کارێکی قەدەغەکراو نییە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …