مانگرتن له‌ خواردنی كرێكارانی په‌یمانی پێترۆشیمی بێستوون

کرێکارانی گرێبەستیی پێترۆشیمی بێستوون بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن مانیان لە خواردن گرتووە و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون.

بەپێی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئەو کریکارانە کە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن لە بەر کەم بوونی حەقدەستەکانیان و په‌رداخت نه‌كردنی پاداش و بارودۆخی نادادپه‌روه‌رانه‌ی كاریان، له‌ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی  حه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

و هەروەها خوازیاری ئەوە بوون کە کۆمپانیای پێترۆشیمی بێستوون بە شێوەی فەرمی کاریان لەگەلدا بکات و ئیتر وەکوو کرێکاری گرێبەستی کار نەکەن.

جێگای باسە؛ کە یه‌كێك له‌ گرینگترین هۆكاری ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه‌ سپاردنی ئه‌م پێترۆشیمیه‌ به‌ شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانه‌. كرێكارانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ خسووسی سازی ئه‌ویش به‌ شێوه‌ی به‌ربڵاو و پڕۆژه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران ده‌باته‌ ژێر پرسیار‌ و ده‌بێته‌ هۆی پێكهاتنی هه‌ڵاواردن له‌ دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …