چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی دیکە به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی دیکە به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

کاسبکارێکی خەڵکی شاری کامیاران لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری ئەهواز گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛شەوی هه‌ینی ١٨ی خەزەڵوەر، فاروق فەیزی دانیشتووی ئاوایی “تەنگیوە” سەر بە شاری کامیاران بە گومانی هەڵگرتنیکەل و پەلی  قاچاخ بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێشوو له‌ لایه‌ن هێزە نیزامیەکانی ڕژیمه‌وه‌ لە شاری ئەهواز درایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامی ئەو تەقە کرندە ناوبراوگیانی لە دەست دەدا.

هەر بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە بۆ پزیشکی یاسایی شاری ئەهواز گوازراوەتەوە و تا ئێستا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەی نابراو نەکردووتەوە.

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …