دوو شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / پشتیوانی کردن لە چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کراو لە شاری سنە

پشتیوانی کردن لە چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کراو لە شاری سنە

كرێكارانی شارەک  سه‌نعه‌تیەکانی شاری سنە، وێڕای مه‌حكووم كردنی دەستبگیر کردنی چالاکێکی کرێکاری ئەو شارە، پشتیوانی خۆیان لەو چالاکە کرێکاریە ڕاگه‌یاند‌.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ كرێكارانی شارەک سەنعتیەکانی یەک و دوو و سێ،لە شاری سنە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ باوه‌ڕه‌ن كه چالالکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی ‌ “زانیار ده‌باغیان”به‌ تاوانی داخوازی لە سەر مافی ‌ كرێكاران و دۆخی ناله‌باری بژیوی ژیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.

كرێكارانی ناڕازیی وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، خوازیاری ئازاد كردنی خێرا و بێ مەرجی نابراو بوون.

بابەتی هاوپۆل

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە …