سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

حوکمی زیندان و جەریمە بۆ چالاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد خەڵکی شاری سنە لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ئەو شارە بە سێ مانگ بەندکران یان دانی بڕی یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار تمەن سزای نەختی سزا درا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ چالاکێکی ژینگە پارێز خەڵکی شاری سنە، بە ناوی خەبات شەکیبا ، لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ئەو شارەوە بە سێ مانگ زیندانی یان دانی بڕی ١،٨٠٠٠٠٠ تمەن پارە سزا دراوە.

دادگای سزاکانی شاری سنە ئەو چالاکە ژینگەپارێزیەی سەرپشک کردووە لە هەڵبژاردنی هەرکام لەو دوو سزایە.

خەبات شەکیبا بە جێگای چوونە زیندان، بڕی ١ میلیۆن ٨٠٠ هەزار تەمەن پارەی نەختی داوە.

شایانی باسە خەبات شەکیبا بەتۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ئاژوانانی کۆمەڵگا وکۆبوونەوەی نایاسای لەلایەن لەقی ۱۰۳ی سزاکانی دادگای ڕژیم لە شاری سنە دادگایی کراوە.

دادگایی کردنی ئەم چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزەی کورد لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران گوشارێکی بێ وێنەی دژ بە چالاکانی کورد هێناوەتە ئاراوە ، بە شێوەیەک کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەیان چالاکی مەدەنی کورد لە پارێزگاکانی ئــیلام، کرماشان ،ســنە و ورمێ دەستبەسەر و سزا دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …