سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

گیان لە دەست دانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار، گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “سەلاح ئەسفەندوەند” ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لە دەستدا.

بە پێی سەرچاوەی زاگرۆس پۆست،هێزەکانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە،هەروەهابە بێ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کاسبکارەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانی گیانی لە دەستدەدات.

جێگای ئاماژەیە، کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی رۆژانە و هەموو رۆژێک ئیمە شایەدی تراژیدیەکی لەم چەشنەین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …