دوو شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / دەوری نوێ سزاکانی ئەمریکا لە دژی ڕژیمی ئێران
تشکیل شرکت هلدینگ مدیریت کشتیرانی صادرات نفت ضروری استŒ§Ù†MôZ)À$SˆDµ%è+¹%

دەوری نوێ سزاکانی ئەمریکا لە دژی ڕژیمی ئێران

ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی، ده‌وری نوێی سزا ئابووریه‌كانی له‌دژی ڕژیمی ئیران كه‌ به‌دوای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی به‌رجام، لە مانی گوڵانی ئەمساڵی هەتاویدا هه‌ڵوه‌شێنداربوونه‌وه‌، ڕاگه‌یاند.

ده‌وری نوێی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ بڕیار له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، کە شێرکەتی نه‌وت و گاز، پێترۆشیمی، كه‌شتیڕانی و بانكی ئێران دەکاتە ئامانج. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری دارایی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دانیشتنێكی هاوبه‌ش له‌ واشنتن ڕایانگه‌یاند، گه‌مارۆكان تا كاتێك كه‌ تاران له‌ به‌رامبه‌ر داواکاریەکانی ئه‌مریكا وڵام نەداتەوە، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌.

هاوكات وه‌زیری دارایی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ٧٠٠ كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی ئێران به‌ لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه‌ زیاد بوون. ئه‌مەش‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر مایك پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتبووی كه‌ عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ‌ دابین كردنی نه‌وتی پێویست له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، شه‌ریكێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی چالاكییه‌كانی ڕژیمی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە …