چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

هاوڵاتیەکی بۆکانی لە ڕێگای تؤڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەڕەشەی لێدەکرێت

پارێزەرێکی خەڵکی شاری بۆکان کە هاوکات چالاکی ژینگەپارێزیشە لەلایەن لەلایەن کەسانێکەوە کە خۆیان بە ئەندامی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم دەناسێنن هەڕەشەی لێکراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ لەماوەی ڕۆژانی  ڕابردوودا هاوڵاتیەک خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ئارەش فاتحی بۆکانی پارێزەری پایە یەک و چالاکی ژینگەپارێز، بە شێوەی جۆراوجۆر کەسانێک کە خۆیان بە ئەندامی ناوەندی ئەمنیەتی ڕژیم ناساندووە، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە و داوایان لێکردووە کە واز لە چالاکی ژینگەپارێزی و مەدەنی بێنێت و ئەگەر ئەو کارە نەکات ئەوا ڕووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە.

ئارەش فاتحی بۆکانی پێشتر چەند دۆسیەی بە دژی کاولکاری ژینگەیی شارەوانی و شۆرای شاری بۆکان، لە دادگای ئەو شارە تۆمار کردووە و بەدواداچوونی لەسەر ژینگە و مافی هاوڵاتیانی بۆکان کردووە، خۆبەخشانە پارێزەری دەیان بەندکراوی سیاسی و چالاکی مەدەنی وەئەستۆ گرتووە.

 

گوشار بۆ سەر چالاکانی مەدەنی وژینگەپارێز لە کوردستان تا دێت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە زیاتر دەبێت و ڕژیم چالاکی ژینگەپارێزەکان بە دژایەتی خۆی دەزانێت و بە بیانووی جوراوجۆر چالاکانی ژینگەپارێز بانگ دەکات و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات یان بەند و دەستبەسەریان دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …